Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فێرگسۆن و مۆرینۆ خەڵاتی ڤینگەر دەکەن

په‌یام ـ

سێر ئەلێکس فێرگسۆنی سکۆتلەندی و راهێنەریی مێژووی یانەی ما‌نچستەر یونایتد لەگەڵ جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ئێستای شەیتانە سوورەکان خەڵاتێکی تایبەتیان پێشکەشی ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری یانەی ئەرسیناڵ کرد.

پێش دەستپێکردنی یاری نێوان مانچستەر یونایتد و ئەرسیناڵ لە میانی یاریەکانی خولی نایابی ئینگلیزی لەسەر یاریگای ئۆڵترافۆرد، وەک ڕیزێک بۆ ئەو 22 ساڵەی ئارسین ڤینگەر لەگەڵ یانەی ئەرسیناڵ وەک راهێنەر بەردەوام بوو، هەریەکە لە فێرگسۆن و مۆرینۆ خەڵاتێکی تایبەتی یانەکەیان پێشکەشی ڤینگەر کرد.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو دەرکەوتنی ڤینگەر و مۆرینۆ بوو وەک دوو هاوڕێی زۆر نزیک، ئەمە لە کا‌تێکدا بە درێژایی کاری راهێنەرایەتیان لە خولی ئینگلیزی هەردوو راهێنەری چەندین جار گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست ببوو، بەڵام لە‌ چەند لە رۆژی رابردوو بە چەند لێدوانێک کۆتاییان بەو پەیوەندیە خراپە هێنا.

جێی ئاماژەی هەفتەی رابردوو ئارسن ڤینگەر رۆیشتنی لە راهێنەرایەتی تۆپ چیەکانی لەندەن لە کۆتایی ئەم وەرزە لە دوای 22 ساڵ راگەیاند.


970 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

بابەتی زیاتر