Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: هەر گفتوگۆیەکی نوێ لەبارەی رێککەوتننامەی ناوەکی رەت دەکەینەوە


سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی رایگەیاند کە وڵاتەکەی هەر گفتوگۆیەکی نۆێ لەبارەی رێککەوتننامەی ناوەکی واژووکراو لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوادا رەت دەکاتەوە.

بەپێی کەناڵی ئەلعالەم و ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، سەرکۆماری ئیران و هاوتا فەڕەنسییەکەی، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە.

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا روحانی بە ماکرۆنی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی وەک پێشتریش روونی کردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ بەمەبەستی دەستەبەری ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا، لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا.

ماکرۆن رایگەیاندووە کە "یەکێتی ئەورووپا و بە تایبەتی پاریس پاڵپشتی رێککەوتننامەی ناوەکی بەشێوەیەکی تەواو دەکات و بەدڵنیاییەوە لەنێو رێککەوتننامەکەدا دەمێنێتەوە".

سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەردەوامی رێککەوتننامەی ناوەکی یارمەتیدەر دەبێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش لە ناوچەکەدا و یەکێتی ئەورووپا و وڵاتەکەی رێککەوتننامەکەیان پێ پەسندە وەک ئەوەی کە هەیە.


430 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2018

بابەتی زیاتر