Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاڵچۆ.. لازیۆ له‌ گه‌یشتن به‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان نزیكده‌بێته‌وه‌

په‌یام - بریار ته‌ها

له‌ كۆتا یاری هه‌فته‌ی 35ی خولی ئیتاڵیدا و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی لازیۆ بووه‌ میوانی یانه‌ی تۆرینۆ  و به‌ گۆڵێكی بێ به‌رانبه‌ر یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه‌.

هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ یانه‌ی لازیۆ باشتر ده‌ركه‌وت و له‌ خوله‌كی 23دا لویس ئه‌لبێرتۆ لێدوانێكی سزای له‌ده‌ستدا و گێمی یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات.

به‌ڵام له‌ گێمی دووه‌مدا سێرجی ساڤیچ توانی تاكه‌ گۆڵی یاریه‌كه‌ و بردنه‌وه‌ی لازیۆ تۆمار بكات و سێ خاڵی گرنگ به‌ یانه‌كه‌ی ببه‌خشێت.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی لازیۆ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 70 خاڵ و به‌جیاوازی گۆڵ له‌ پێش یانه‌ی ڕۆماوه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌می خولی ئیتاڵی دێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سێ یاری كۆتاییدا ئه‌گه‌ر یانه‌ی لازیۆ دوو یاری بباته‌وه‌ ئه‌و راسته‌وخۆ بۆ چامپیۆنزلیگی وه‌رزه‌ی داهاتوو سه‌رده‌كه‌وێت.

308 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2018

بابەتی زیاتر