Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆمەنیگە تێبینی لەسەر داوەری یاریەکەیان بەرانبەر ریاڵ مەدرید هەیە

په‌یام - بریار ته‌ها

کارڵ هاینز رۆمەنیگەی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی تێبینی لەسەر دانانی جونێت شاکری تورکی بۆ ناوبژیوانیکردنی یاریەکەیان بەرانبەر ریاڵ مەدرید هەیە.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رۆمەنیگە وتی: گونجاو نیە پێش دەستپێکی یاریەکە قسە لەسەر داوەر بکەین، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە شاکیری داوەری ژمارەیەکی زۆر یاری ریاڵ مەدرید لە رابردوودا کردووە.

لە درێژەی قسەکانیدا بەڕێوبەرەکەی بایرن ئاماژەی بەوەکرد بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەنجامەکە پێویستیان بە بوێری و ئازایەتیەکی زۆر هەیە.

لە کۆتایشدا سەبارەت بەبوونی کێشە لەگەڵ لیڤاندۆڤسکی هێرشبەریاندا رۆمەنیگە وتی: پێموایە ئەو هەواڵ و رەخنانە بێ بنەمان، لیڤاندۆڤسکی دەتوانێت تا تەمەنی 39 ساڵێش لە گۆڵ تۆمارکرد بەردەوام بێت، ئێمە بە بوونی لیڤا لە یانەکەدا دڵخۆشین و بە دڵنیاییشەوە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

750 جار خوێندراوەتەوە
30/04/2018

بابەتی زیاتر