Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤینگەر راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا بە ئامانج دەگرێت

په‌یام - بریار ته‌ها

ئارسن ڤینگەری فەرەنسی و راهێنەری یانەی ئەرسیناڵی ئینگلیزی دەیەوێت لە دوای کۆتایی هاتنی مۆندیالی رووسیا راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەی وەربگرێت.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی لە ڕاپۆڕتێکی ئەمڕۆیدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، ئاریسن ڤینگەر راهێنەرایەتی سەرجەم یانەکانی ئەوروپای بۆ وەرزی داهاتوو رەتکردۆتەوە، تەنانەت ئەو گرێبەستەی لەلایەن کارگێری یانەی پاریس سانجێریمانیشەوە پێشکەشی کرابوو بەهەمان شێوەی رەتیکردۆتەوە، ئەمەش لە پێناو وەرگرتنی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی کەڵەشیرەکانی فەرەنسا، چونکە پێشبینی دەکرێت دیدیە دیشامپی راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە دوا بەدوای کۆتایی هاتنی یاریەکانی مۆندیالی 2018ی رووسیا پۆستەکەی جێبهێڵیت.

جێی ئاماژەیە لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو ئارسن ڤینگەر بەفەرمی رۆیشتنی لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ریزی تۆپ چیەکانی لەندەن راگەیاند.

698 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2018

بابەتی زیاتر