Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سەلاح خەڵاتێکی دیکەی تاکە کەسی بردەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

محەمەد سەلاحی میسری و گۆڵکاری ئەم وەرزەی یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلزیی خەلاتێکی دیکەی تاکە کەسی لەسەر ئاستی خولی نایابی ئینگلیزی پێبەخشرا.

ڕێکخراوی نووسەرانی تۆپی پێی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکەی بەخشیە محەمەد سەلاح، ئەویش  پاش نیشاندانی ئاستێکی بەرز لەم وەرزەی خولەکەدا و تۆمارکردنی 31 گۆڵ لە 36 یاری پرێمەرلیگدا.

جێی ئاماژەیە لەم وەرزەدا ئەمە بۆ دووەم جارە محەمەد سەلاح خەڵاتی باشترین یاریزان وەردەگرێت و هەفتەی رابردوو یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەراش بەهەمانشیوەی سەلاحی وەک باشترین خەڵات کرد، لە لایەکی دیکەشەوە سەلاح بووە یەکەم یاریزانی ئەفریقی ئەو خەڵاتە بباتەوە.

جێی بیرهێنانەوەیە سەلاح هاوینی رابردوو بە بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ڕۆمای ئیتاڵیەوە رووی لە یانەی لێڤەرپووڵ کرد.

844 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2018

بابەتی زیاتر