Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆناڵدۆ (دیاردە): قورسە لە ئێستادا نیمار روو لە ریاڵ مەدرید بکات

په‌یام - بریار ته‌ها

رۆناڵدۆی ناسراو بە دیاردە چوونی نیمار لە پاریس سانجێرمانی فەرەنسیەوە بۆ ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە قورس دەزانێت.

لە میانی لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی رۆناڵدۆ وتی: زۆر قورسە لە ئێستادا نیمار ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و روو لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات، پێشموایە نیمار لە شاری پاریس خۆشحاڵە.

لە درێژەی لێدوانەکەشیدا ئەفسانە مێژوویەکەی بەرازیل ئاماژەی بەوەکرد کڕینی نیمار بۆ ریاڵ مەدرید زۆر باش دەبێت بەڵام ئەوەیان دەکەوێتەوە سەر خودی یاریزانەکە.

لە کۆتایشدا سەبارەت بە یاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ وتی: ناتوانم لە یاریگادا سەیری ئەو یاریە بکەن چونکە زۆر چارەنوسسازە، بۆ ئەوەی کۆنتڕۆلی خۆم بکەم لە ماڵەوە سەیری یاریەکە دەکەم, ریاڵ مەدرید لە توانایدا هەیە بۆجاری سێیەمی یەک بە دوای یەک نازناوی ئەم وەرزەش بەدەستبهێنیت.

867 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2018

بابەتی زیاتر