Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا: له‌باره‌ی‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا رامان جیاوازه‌



وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: تاوه‌كو ئاشتی‌ ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت هێزه‌كانیان له‌ سووریا ناكشێننه‌وه‌. ئاشكرایشی‌ كرد: له‌گه‌ڵ توركیا جیاوازیی‌ بۆچوونیان له‌باره‌ی‌ مه‌نبه‌جه‌وه‌ هه‌یه‌.

جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ پنتاگۆن ڕایگه‌یاند "به‌ر له‌وه‌ی ئاشتی له‌ سووریا ده‌سته‌به‌ر ببێت، وڵاته‌كه‌ی هێزه‌كانی له‌ سووریا ناكشێنێته‌وه‌".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ پێكهێنانی‌ هێزێكی زه‌مینی له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ بۆ جێگرته‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا پاش كشانه‌وه‌یان له‌ سووریا، وتی‌ "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا گفتوگۆی‌ چڕیان له‌وباره‌یه‌وه‌ كردووه‌".
سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ مه‌نبه‌ج و گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ توركیاش، جه‌یمس ماتیس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "له‌گه‌ڵ هاوپه‌یامنه‌كه‌ی‌ ناتۆیان گفتوگۆی‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ن". به‌ڵام ماتیس نه‌یشارده‌وه‌ كه‌ "له‌باره‌ی‌ مه‌نجه‌وه‌ جیاوازیی‌ بۆچوونیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه‌".
وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا بێبه‌ریبوونی‌ وڵاته‌كه‌شی‌ له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ شه‌وی‌ ڕابردووتر كرایه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی‌ سه‌ربازی‌ له‌ ده‌وروبه‌ری‌ حیمس و حه‌له‌ب و، وتی‌ "هیچ هێرشێكیان له‌ سووریا ئه‌نجام نه‌داوه‌".


620 جار خوێندراوەتەوە
01/05/2018

بابەتی زیاتر