Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمپانیایی ئه‌پڵ: ریژەى فرۆشتنى مۆبایلی ئایفۆن دابەزیووە


په‌یام 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی، رایگەیاند: ریژەى فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن لە سەرەتای سێ مانگى ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ سێ مانگى کۆتایی ساڵى رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

بەگوێرەى راپۆرتێکى کۆمپانیای ئەپڵ کە دەربارەى سێ مانگى یەکەمی ئەمساڵ بڵاویکردۆتەوە، ریژەى فرۆشتنی ئایفۆن بە گوێرەى سێ مانگى کۆتایی ساڵی رابردوو بە رێژەى لە سەدا ٣٢.٥ دابەزیوە.

ریژەى فرۆشتنى ئایفۆن کە لە دوا سێ مانگى ساڵی رابردوو ٧٧.٣ ملیۆن بووە، لە سەرەتای سێ مانگى ساڵی ٢٠١٨ رێژەکە بۆ ٥٢.٢ ملیۆن دابەزیوە.

مۆبایلی ئایفۆن ئێکس دوا بەرهەم و بەنرخترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ساڵی رابردوو کەوتە بازاڕەوە، پێش ئەویش مۆبایلەکانی جۆرى ئایفۆن هەشت و ئایفۆن هەشت پڵەس لە ٢٢ى ئەیلوولەوە کوتبوونە بازاڕەوە.

بەگوێرەى راپۆرتەکانی ئەم کۆمپانیایە داهاتی فرۆشتنى مۆبایلی ئایفۆن لە سەرەتای سێ مانگى ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ سێ مانگى کۆتایی ساڵی رابردوو بە رێژەى لە سەدا ٣٨.٨ کەمیکردووە کە دەکاتە ٣٨ ملیار دۆلار. داهاتی فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆن لە دوا سێ مانگى ساڵی رابردوو ٦١.١ ملیار دۆلار بووە.

قازانج و داهاتی ئینتەرنێت زیادیکردووە.

بەگوێرەى راپۆرتەکانی کۆمپانیاکە داهاتەکان لە ماوەى سێ مانگى سەرەتای ئەمساڵ، بە بەراورد لەگەڵ هەمان سێ مانگى ساڵی رابردوو بە رێژەى ١٥.٥ زیادیکردووە کە دەکاتە ٦١.١ ملیار دۆلار. واتە داهاتەکان لە سێ مانگى سەرەتای ساڵی رابردوو ٥٢.٩ ملیار دۆلار بووە.

724 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر