Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر بە مه‌غریب لەبارەی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی


په‌یام  

ئێران تۆمه‌ته‌كانی مه‌غریبی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌نديیه‌ دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی پچڕاندووه‌ و، باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ "دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ جه‌زائیر هاریكاریان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی پۆلیساریو كردووه‌".

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌، به‌هرام قاسمی، وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی مه‌غریبی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێراندا پچڕاندووه‌.

قاسمی، تۆمه‌ته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌غریب، ناسر بوریتا كه‌ ده‌ڵێت "دیپلۆماتكارانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له‌ جه‌زائیر هاریكاریان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی پۆلیساریو كردووه‌" به‌ "بانگه‌شه‌ی ناڕاست" له‌ قه‌ڵه‌مدا. 

737 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر