پهیام
كارل هاینز رۆمینیگە بەڕێوەبەری جێبەجێ كاری بایرن میونخیش سوپاسی هاینكس و یاریزانەكانی بایرن میونخی كرد، وتی تەنها چانس یاوەرمان نەبوو.
رۆنینگە وتی: هەموولایەك دەزانن كە ئێمە باشتر بووین و نزیك بووین لە كۆتایی، وتیشی: ئەوەی ئەمشەو پێشكەشمان كرد باشترین یاری بایرن میونخ لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، جۆشوخرۆشێكی زۆر و جەنگانێكی گەورە و ئازایانە.
رۆمینگە ئاماژەشی كرد كە زۆر نزیك بوون لە تۆماركردنی وەرزێكی گەورە، هەموو جیهان رێز لە هاینكس و یاریزانەكانی دەگرن و ستایشیان دەكەن، ئێستاش پێویستە لەسەرمان جامی ئەڵمانیا ببەینەوە.
760 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018