Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناڤاس: بەئاستی بنزیمەو گەیشتن بەیاری كۆتایی دڵخۆشم

په‌یام

كەیلۆر ناڤاسی گۆڵچی كۆستاریكی یانەی ریاڵ مەدرید شانازی بەسەركەوتنی یانەكەی بۆ یاریی كۆتایی یانەپاڵەوانەكانەوە كردو دڵخۆشی خۆی بەتۆماركردنی دوو گۆڵەكەی بنزیمەو بەرزی ئاستی خۆی نیشاندا.

لەمیانەی لێدوانێكیدا پاش كۆتاییهاتنی یاریەكەیان بەرامبەر بایرن، گۆڵچیەكەی یانەی شاهانەیی وتی: ئێمە هەر لەسەرەتای دەستپێكی پاڵەوانەتیەكەوە ئامانجمان گەیشتن بوو بەیاری كۆتایی، دڵخۆشم كەبەئامانجەكەمان گەیشتین و هەروەها دڵخۆشیشم كەبنزیمە ئاستێكی بەرزی لەیاریەكەدا پێشكەش كردو شایەنی ئەوەش بوو كەدوو گۆڵ تۆماربكات بەرامبەر ئەو ماندوبونەوەی لەیاریگادا ئەنجامیدا.

ناڤاس كەلەیاریەكەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردو رێگری لەسەركەوتنی بایرن كرد بەگەرانەوەی هەشت تۆپی مەترسیداری ناو گۆڵ، دڵخۆشی خۆی بەهاوكاریكردنی یانەكەی نیشانداو لەبارەی یاریەكەشەوە رایگەیاند كەبایرن تیپێكی بەهێزە، بۆیە ناچار بوون بەو شێوەیە بەرگری بكەن ئەمەش لەپێناو گەیشتنیان بەیاری كۆتایی.

735 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر