Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق هاوردەكردنی پێنج بەرووبوومی كشتوكاڵی رادەگرێت


په‌یام 

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆیی دایناوە، هاوردەكردنی پێنج جۆر لە بەرووبوومی كشتوكاڵی راگرتووە.

لە بەیاننامەیەكدا بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، مەهدی زەمەد قەیسی رایگەیاندووە: وەزارەتەكەیان بڕیاریداوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، تا كاتێكی نادیار بەرووبوومەكانی پەتاتە، شووتی، گندۆرە، بیبەر و كولەكە هاوردە نەكرێن.

مەهدی زەمەد قەیسی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی كە وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ پشتیوانیكردن لە بەرهەمی كشتوكاڵیی ناوخۆیی دایناوە، دەراوە.

پێشتر وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاری رێگەگرتنی لە هاوردەكردنی بەرووبوومەكانی تەماتە، خەیار، باینجان، سیر لەگەڵ ماسی بەستراوی دەركردەبوو.


1009 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر