Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گواردیۆلا: بۆ ئەوەی یانەکەت ئاست بەرز بێت پێویست گرێبەستی باش ئەنجام بدەیت

په‌یام - بریار ته‌ها

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ئامادەیی یانەکەی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی زیاتر راگەیاند.

لە میانی لێدوانیکدا کە لە رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاوکراوەتەوە گورادیۆلا بە مێرکاتۆی داهاتووی یانەکەی وتی: بە بێ بوونی یاریزانی کوالیتی بەرز لە پێکهاتەکەتدا ناتوانیت یاریەکەی باش ئەنجام بدەیت، لە هەمانکاتێشدا ئەگەر گرێبەستی باش ئەنجام نەدەیت ئەوا پێویستت بە پەرچوو دەبێت تا نازناوەکان ببەیتەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەشیدا گورادیۆلا ئاماژەی بەوە کرد کۆمەڵێک بازرگانی زۆر لە مێرکاتۆدان و پێشبینی ئەوەشی کرد لە مێرکاتۆی داهاتوودا یەک ملیار یۆرۆ لە خولی ئینگلیز خەرج بکرێت.

جێی ئاماژەی یانەی مانسیتی لەسەر داواکاری گواردیۆلای راهێنەر لە هاوینی رابردوو ژمارەیەک گرێبەستی زۆری ئەنجام دا و زۆرێک لە میدیاکانیش رەخنەیان لەو شێوازە مێرکاتۆیەیی یانەکە هەبوو.

903 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر