Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆرتوا ریزەکانی چێڵسی جێدەهێڵێت

په‌یام - بریار ته‌ها

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵچی یانەی چێلسی ئینگلیزی نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە، کۆرتوا لە ریزەکانی یانەی چێڵسی ئاسوودە نیە، بەو هۆیەشەوە رەتیدکردۆتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بەڵکو دەیەوێت دوای بە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوودا بە شێوەیەکی ئازاد و سەربەخۆی ریزەکانی یانە لەندەنیەکە بە بێ بەرانبەر جێدەهێڵێت.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە گۆڵچیە بەلجیکیەکە ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بۆ خولی ئیسپانی بگەرێتەوە، هەرچی یانەی ریاڵ مەدریدیشە ئامادەیە گرێبەستی پێشکەش بکات.

جێی ئاماژەی هاوینی داهاتوو گرێبەستی کۆرتوا لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی دێت، لەوە بەروارە بەدواشەوە دەتوانێت بە بێ گەڕانەوە بۆ کارگێری یانەکەی روو لە هەر یانەکە بکات کە خۆی مەبەستێتی.

619 جار خوێندراوەتەوە
02/05/2018

بابەتی زیاتر