پهیام - بریار تهها
یۆرگن كلۆب راهێنەی یانەری لیڤەرپوڵ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی دوای گەیشتنیان بە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا سەرەڕای ئەوەی بە قورسی شكستیان هێنا بەرامبەر بە رۆمای ئیتاڵی لە یاری گەڕانەوەدا.
كلۆب دوای یاریەكە وتی: ئێستا ئێمە زۆر زۆر خۆشحاڵین چونكە یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكان ئەنجام دەدەین، وتیشی: بەخت یاوەرمان بوو، خۆمان باش ئەوە دەزانین، رۆما ئەمڕۆ بەهێز بوون، بەبەهێزی جەنگان.
كلۆب رەتیكردەوە كە لۆمەی یاریزانەكانی بكات بە تایبەت خراپی ئاستی هێڵی بەرگری وتی: چونكە ئەوان یەكەمجاریانە لە نیوەی كۆتاییدا یاری دەكەن.
765 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018