Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میلان چاودێری بنزیمە دەكات

په‌یام - بریار ته‌ها 

یانەی میلان هەوڵەكانی دەستپێكردوە بۆ گرێبەستكردنی لەگەڵ كەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری ریاڵ مەدرید لەگواستنەوەكانی هاوینەی داهاتوودا.

پێگەی كالچیۆ میركاتۆی ئیتاڵی بڵاویكردەوە كە بەرپرسانی باڵای میلان لە سەنتیاگۆ بەرنابیۆ بوون بۆ وتوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید سەبارەت بە گرێبەست لەگەڵ بنزیمە.

پێگەكە ئەوەشی ئاشكرایكرد كەهەریەكە لەمیرابێلی بەرێوەبەری وەرزشی میلان و فاسۆنی جێبەجێكاری یانەكە لەیاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ لەیاری نێوان ریاڵ مەدرید و بایرن میونیخ ئامادەبون كەتێیدا بنزیمە توانی لەو یاریەدا دوو گۆڵ تۆماربكات و یانەكەی بەیاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ گەیاند و ئامانجیانە لەهاوینی داهاتوو یاریزانە فەرەنسیەكە بگوازنەوە ئیتاڵیا.

585 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر