Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فیفا لەگەڵ یانەكان لە بارەی جامی جیهانی نوێی یانەكان گفتوگۆ دەكات

په‌یام - بریار ته‌ها

هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لەگەڵ چەند یانەیەكی گەورەتی دیكەی ئەوروپی بە نهێنی لەگەڵ فیفا كۆببوونەتەوە بە مەبەستی گفتوگۆ لە بارەی ئەو مۆندیالەی كە بڕیارە لە نێوان یانەكاندا چوار ساڵ جارێك بەڕێوەبچێت.

رۆژنامەی مۆندۆی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد كە پیرێز سەرۆكی ریاڵ مەدرید لەگەڵ بەرپرسێكی باڵا بەرشەلۆنە كە  نوێنەرایەتی بارتۆمیۆی سەرۆكی بەرشەلۆنەی كردووە هەروەها چەند یانەیەكی دیكە لەگەڵ فیفا كۆبوونەتەوە و لەسەر چۆنێتی بەڕێوە چوونی جامی جیهانی یانەكانوتوێژیان كردوە.

بڕیارە مۆندیالی یانەكان لە شێوەی ئێستاوە بكرێت بە چوار ساڵ جارێك و 24 یانە تێدا بەشدار بن، 12 یان ئەوروپی و پێنجی ئەمریكای لاتین و دوو یانەی ئەفریقی و دوانی ئاسیایی دوانی ئەمریكای باكور و یانەیەكی ئۆقیانوسیا، پێشبینیش دەكرێت لە 2021ەوە جێبەجێ بكرێت.

رێكخستنی ئەم پاڵەوانێتیە بەهۆی خواستی گەورەی بەشێك لە كۆمپانیا جیهانیەكانە كە دەیانەوێت پاڵەوانێتیەكی گەورەی جیهانی بۆ یانەكان رێكبخەن و پارەیەكی گەورەیان بۆ ئەو مەبەستە دیاری كردووە.

1944 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر