Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مارکۆ ڤێراتی تا کۆتایی وەرز دوور دەکەوێتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی پاریس سانجیرمانی فەرەنسی بە هۆی پێکانەوە تا سەرەتایی وەرزی داهاتوو لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

لە پێگەی تایبەت بە خۆی یانەی پاریس سانجێرمان بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پێکانی ڤێراتی راگەیاند، بەهۆی دووبارە هەستکردنەوە بە ئازار لە ماسولکەکانی رانیدا ڤێراتی بۆ جاری دووەم نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت و بەو هۆیەشەوە تا سەرەتایی وەرزی داهاتوو لە یاریگاکان دادەبڕێت.

جێی ئاماژەی ئەمە بۆ دووەم جارە ڤێراتی ئەو نەشتەرگەریەیی بۆ ئەنجام دەدرێت و دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە مانگی پێنج ساڵی 2016دا بە هەمانشێوە و لە ماسولکەکانی رانیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام درا و بەهۆی ئەو نەشتەرگەریەشەوە لە یاریەکانی یۆرۆی 2016 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بێ بەش بوو.

750 جار خوێندراوەتەوە
03/05/2018

بابەتی زیاتر