Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا متمانه‌ی له‌ 3 وه‌زیر سه‌ندووه‌ته‌وه‌


په‌یام

په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ لێپرسینه‌وه‌ی‌ له‌ 11 وه‌زیری‌ حكومه‌ت كردووه‌و متمانه‌ی‌ له‌سێیان سه‌ندۆته‌وه‌.

ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا ده‌نگی‌ له‌سه‌ر 165پڕۆژه‌ یاسا داوه‌و 11 وه‌زیری‌ حكومه‌تی‌ به‌تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بانگهێشتكردووه‌و متمانه‌ی‌ له‌سێیان وه‌رگرتۆته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكیان وشیار زێباری‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق بووه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتی، هاوكات متمانه‌ی‌ به‌ هه‌شت له‌و وه‌زیرانه‌ به‌خشیوه‌ته‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، له‌ماوه‌ی‌ ئه‌م خوله‌ی‌ په‌رله‌ماندا 276 دانیشتنی‌ ئاسایی و چه‌ند دانیشتنێكی‌ دیكه‌ی‌ نائاسایی ئه‌نجامداوه‌، وتیشی‌ 23 لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ دروستكردووه‌و 43 میوانداریی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌تی‌ كردووه‌و 59 گفتووگۆی‌ گشتی‌ ئه‌نجامداوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و چوار ساڵه‌دا 1882 كۆبوونه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌ماندا ئه‌نجامداوه‌و به‌شداری‌ 159 كۆنگره‌یان كردووه‌.

365 جار خوێندراوەتەوە
04/05/2018

بابەتی زیاتر