Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كلۆپ: لیڤه‌رپوڵ به‌ره‌و باشترینی‌ ئه‌وروپا هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌

په‌یام - بریار ته‌ها

یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ شانازی‌ به‌یاریزانه‌كانی‌ تیپه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات كه‌به‌ره‌و باشترینی‌ ئه‌وروپا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری‌ لیڤه‌رپوڵ وتی‌: بارودۆخی‌ یانه‌كه‌مان له‌و په‌ری‌ باشیدایه‌و ئێمه‌ به‌ره‌و باشترینی‌ كیشوه‌ره‌كه‌مان هه‌نگاو ده‌نێن، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ئێستادا خۆمان بۆ ئه‌و بۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ ئاماده‌بكه‌ین.

هه‌روه‌ها كلۆپ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد ئه‌گه‌رچی له‌یاریی رۆما خراپ ده‌ركه‌وتن، به‌لاَم بێگومان له‌یاریی كۆتایی به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر به‌رامبه‌ر ریاڵ مه‌درید ده‌رده‌كه‌ون و هه‌وڵده‌ده‌ن ئاستێكی‌ جیاواز پێشكه‌ش بكه‌ن له‌پێناو بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها كلۆپ راشیگه‌یاند كه‌ كاتێك وه‌رزی‌ ئه‌مساڵیان ده‌ستپێكردوه‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ ئامانجیان نه‌بووه‌، به‌لاَم ئێستا كه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ ده‌یانه‌وێت به‌بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نازناوه‌ وه‌رزی‌ ئه‌مساڵیان كۆتایی پێبهێنن.

562 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2018

بابەتی زیاتر