Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاڵێوراوان بۆ باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی ئاشکرا کران

په‌یام - بریار ته‌ها

لە درێژەی دەستنیشانکردنی باشترینەکانی خولی نایابی ئینگلیزی شەش راهێنەر وەک پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری خولەکە هەڵبژێردران.

لە پێگەی تایبەت بە خۆی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی ناوی شەش راهێنەری خولەکەی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی ئاشکرا کرد، ئەوانیش پیپ گورادیۆلا لە مانسیتی و یۆرگن کلوپ لە لێڤەرپووڵ و شۆن دایچ لە بێرنلی و رافائێل بێنیتز لە نیوکاسڵ و رۆدی هۆدسۆن لە کریستاڵ پاڵاس و کریس هوگتۆن لە برایتۆن.

ئەوەی جێگەی پرسیاری هەوادارانی خولەکە بوو، ناوی هیچ کام لە رهێنەران جۆزێ مۆرینۆ لە مانچستەر یونایتد و ماوریزیۆ پۆچێتینۆ لە توتنهام لەو لیستەدا نەهاتوو بوو، ئەمە لە کاتێکدا یانەکانیان لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن.

جێی ئاماژەشە پێشبینی دەکرێت کێبڕکێیەکە لە نێوان پیپ گواردیۆلا و یۆرگن کلوپدا بێت و بەئەگەرێکی زۆریشەوە خەڵاتەکە بە پیپ گورادیۆلا ببەخشرێت بەو پێیەی یانەکەی تا رادەیەک بە ئاسانی ئەم وەرزە نازناوی خولەکەی یەکلایکردەوە.

879 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2018

بابەتی زیاتر