Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زێدان: بۆ کلاسیکۆ ئامادەین و هەوڵی بردنە دەدەین

په‌یام - بریار ته‌ها

زینەدین زیدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەیی تەواوی یانەکەی بۆ رووبەروبووونەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری کلاسیکۆ دەڕبری و هەرەشەی بردنەوەشی کرد.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەیی بۆی یاری یانەکەی بەرانبەر بەرشەلۆنە بۆی سازکرابوو زێدان وتی: دوای سەرکەوتمان بەسەر بایرن میونخ ئێستا بۆ یاری کلاسیکۆ  و رووبەرووبوونەوەی بەرشەلۆنە ئامادەین، شێوازی خۆمان ناگۆڕین و بە دڵنیاییەوە هەوڵی بردنەوە دەدەین.

هەر لە درێژەی لێدوانەکەشتدا راهێنەرەکەی یانەی شاهانە جارێکی دیکە ئەوەی دووپاتکردەوە یانەکەی رێرەوی ریزلێنانی بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئامادە ناکەن و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەراندەوە کە یانەی بەرشەلۆنە پێشووتر ئەو نەریتەیان شکاندووە، کاتێک ئەوان جامی جیهانی یانەکانیان بردۆتەوە بەڵام یانەی کەتەلۆنیەکە ئامادە نەبوون رێرەوی رێزلێنانیان بۆ ساز بکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا زێدان ئاماژەی بەوە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانەکانی بۆ رووبەروبوونەوەی بەرشەلۆنە کرد و رایگەیاند هیچ یاریزانێکی یانەکەیان پێکانی نیە.

سەبارەت بەوەی هەڵەی داوەر یانەکەی گەیاندبێتە یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان زێدان وتی: ئێمە بەرانبەر پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆس و بایرن میونخ بە باشی جەنگاین، بۆیە ستەممان لێ دەکەن کاتێک تۆمەتی یارمەتی ناوبژیوانمان دەدرێتە پاڵ.

1029 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2018

بابەتی زیاتر