Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆنتی: رێزێکی زۆری کلوپ دەگرم و خاڵی هاوبەشمان هەیە

په‌یام - بریار ته‌ها

ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایدەگەیەنێت رێزیکی زۆری کلوپ دەگرێت و خاڵی هاوبەشی نێوانیشیان ئاشکرا دەکات.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەیی بۆ یاری یانەکەی بەرانبەر لێڤەرپووڵ بۆ یاریەکەی سبەینێ بۆی سازکرابوو کۆنتی سەبارەت بە کلوپی راهێنەر وتی: رێزێکی هێجگار زۆری کلوپ دەگرم، ئێمە هەردووکمان شێوازێکی پڕ جوڵە و گڕوتینمان هەیە، پێویستە لەسەر ئەوە بەردەوام بین، چونکە هاندەران حەز بەو جۆرە شێوازە دەکەن.

لە درێژەی قسەکانیدا راهێنەرەکەی چێڵسی ئەوەی دووپاتکردەوە تا دواین خولەکە لە پێناو گەیشتن بە یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو دەجەنگن.

سەبارەت بە گەیشتنی یانەی لێڤەرپووڵ بە یانەی کۆتایی چامپیۆنس لیگ کۆنتی رایگەیاند لە پاڵەوانێتیەکی وەهادا بەراورد بە خولە ناوخۆیەکان یاری کەمتر ئەنجام دەدرێت و پێویستت بە کەمێک چانس دەبێت.


922 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2018

بابەتی زیاتر