Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: هه‌ركه‌سێك مۆبایل‌و كامێرا بباته‌ ژووری ده‌نگدانه‌وه‌ سزاده‌درێت

په‌یام 

یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی‌ فشار خسته‌ سه‌ر هێزه‌ئه‌مینه‌كان وایان لێبكه‌ن له‌ڕۆژی‌ ده‌نگداندان ده‌نگیان پێبده‌ن و، به‌كامێرای‌ مۆبایلیش ده‌نگدانه‌كانیان بگرن، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندیان به‌په‌یامه‌وه‌ كردو نیگه‌رانی‌ خۆیان به‌و كۆبوونه‌وه‌و فشارانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌ربڕی‌ و داوایان كرد به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه‌ بكرێت.

سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی عێراق به‌په‌یامی راگه‌یاند: هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نیه‌ مۆبایلی كامێره‌دار بۆ ده‌نگدان له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێته‌ ژووره‌وه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، مۆبایلی‌ كامێرا دار به‌ده‌ست هه‌ركه‌سێكه‌وه‌ ببیندرێت لێی ده‌سه‌ندرێت و پێی‌ نادرێته‌وه‌و سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت".

ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران بڕیاری ده‌ركردووه‌ به‌قه‌ده‌غه‌كردنی بردنی مۆبایلی كامێرادار بۆ ده‌نگدان، هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بكات و مۆبایلی كامێرادار به‌رێته‌ ژووره‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت و خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت له‌زانیاره‌كانی‌ و مۆبایله‌كه‌ی‌ ده‌برێت بۆ نوسینگه‌ی‌ نیشتیمانی‌ و سكاڵای‌ یاساییان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.  

سه‌عید كاكه‌یی، دڵنیایش ده‌دات ئه‌و بڕیاره‌ له‌ڕۆژی‌ ده‌نگداندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌هاوڵاتیه‌كی‌ ئاساییه‌وه‌ تا ئه‌فسه‌رو به‌رپرسێكی‌ پله‌دار به‌پێ‌ جیاوازی‌  بڕیاره‌كه‌ ده‌یگرێته‌وه‌. 

650 جار خوێندراوەتەوە
05/05/2018

بابەتی زیاتر