Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ده‌په‌ ناوی ده‌میرتاشی وه‌ك كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار تۆماركرد



هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ په‌روین بوڵدان و په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌، به‌مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش وه‌ك كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا كه‌ بڕیاره‌ 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، په‌یوه‌ندییان به‌ دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ كرد.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا دوای تۆماركردنی ناوی ده‌میرتاش، بوڵدان رایگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نه‌گیی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌یان، له‌دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوی ده‌میرتاشیان وه‌ك كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار تۆماركردووه‌.

بولدان ئه‌مه‌ی هه‌وڵێكی سه‌رجه‌م دیموكراسیخواز و یه‌كسانی و ئازادیخوازانی توركیا، نه‌ك ته‌نها هه‌ده‌په‌ ناوبرد.

ناوبراو وه‌بیریهێنایه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ ده‌میرتاش به‌ندكراوه‌ و پێویسته‌ دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی كاندیدبوونی، ئازادبكرێت و وه‌ك چۆن كاندیده‌كانی دیكه‌ به‌ئازادی قۆناغی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌سه‌رده‌به‌ن، پێویسته‌ ده‌میرتاشیش به‌و جۆره‌ ئه‌و قۆناغه‌ به‌سه‌رببات.

راشیگه‌یاند كاندیدكردنی ده‌میرتاش گرنگیی زۆری هه‌یه‌ بۆ دیموكراسی، ئاشتی و ئاینده‌ی توركیا و ده‌نگی 50 ملیۆن ده‌نگده‌ریان ده‌وێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌شداری نه‌كردنی هه‌ده‌په‌ له‌ هاوپه‌یمانیی جه‌هه‌په‌ له‌گه‌ڵ ئیی پارتی و سه‌عاده‌ت، بوڵدان گوتی،"پارته‌كانی دیكه‌ له‌لای راست یه‌كیانگرت و رێككه‌وتن. ئێستا هه‌ده‌په‌ ئۆپۆزسیۆنی لای چه‌پ و ئاینده‌ی توركیایه‌."

بوڵدان گوتیشی،"هه‌ده‌په‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كه‌ هێشته‌وه‌، ئێمه‌ متمانه‌ به‌ گه‌لانی توركیا، ژنان و گه‌نجان ده‌كه‌ین و ئێواره‌ی 24ی حوزه‌یران، ئه‌و پارتانه‌ی ویستیان هه‌ده‌په‌ له‌ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن بهێڵنه‌وه‌، شه‌رمه‌زارییان بۆده‌مێنێته‌وه‌."

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا، بوڵدان رایگه‌یاند، دوای یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی كاندیدبوونی ده‌میرتاش، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنی ده‌ستپێده‌كه‌ن.


395 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2018

بابەتی زیاتر