Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دارا محەمەد ئەمین كاندیدی ژمارە 2 لیستی 104ـی كۆمەڵی ئیسلامی له سليمانى



ناو: دارا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌عید
له‌ ساڵی‌  1967له‌ گوندی‌  قامیش ناوچه‌ی‌ شارباژێر سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌ خێزانێكی‌ مه‌لا زاده‌ و كورپه‌روه‌ر له‌ دایكبووه‌.
كاندیدی‌ ژماره‌ی‌ (2)ی‌ لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان ژماره‌ (104)
بڕوانامه‌كان:
به‌كالۆریۆس له‌ شه‌ریعه‌ی‌ ئیسلامیی‌ ـ زانكۆی‌ به‌غدا ـ ساڵی‌ 1990
ماسته‌ر له‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ وڵاتی‌ لوبنان ساڵی‌ 2013
خوێندكاری‌ دكتۆرایه‌ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌
خوێندنی‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌، له‌ كالده‌دیڵ ـ كۆلێج له‌ هالفاكس له‌ به‌ریتانیا
كار و پیشه‌:
یه‌كه‌م وه‌زیری‌ ژینگه‌ بووه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ساڵی‌ 2006 تا 2010.
دامه‌زراندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ژینگه‌ و فه‌رمانگه‌كانی‌ له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌رێم.
شاره‌زا له‌ یاساكانی‌ ژینگه‌ و سه‌رپه‌رشتی‌ نووسینی‌ ڕه‌سنووسی‌ یاسای‌ ژماره‌ (8)ی‌ ساڵی‌ 2008ی‌ پاراستن و چاككردنی‌ ژینگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ كردووه‌ و پاشان په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ندی‌ كردووه‌.
ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ (بزووتنه‌وه‌ی‌ راپه‌رینی‌ ئیسلامیی‌) بووه‌ له‌ ساڵی‌ 1997 تا 1999.
ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ (بزووتنه‌وه‌ی‌ یه‌كبوونی‌ ئیسلامیی‌) بووه‌ له‌ ساڵی‌ 1999 تا 2000.
به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بووه‌ له‌ ساڵی‌ 1997 تا 2002 له‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ راپه‌ڕین و بزووتنه‌وه‌ی‌ یه‌كبوون و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییدا.
ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ بووه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ راگه‌یاندنییه‌وه‌ تا ساڵی‌ 2015.
ئه‌ندامی‌ كۆنگره‌ی‌ نیشتمانی‌ عێراقیی‌ (INC) بووه‌ له‌ ساڵی‌ 1999 تا 2003.
له‌ ساڵی‌ 1986 تا 1988 له‌ زانكۆی‌ به‌غدا فه‌سڵكراوه‌ به‌ هۆی‌ به‌شداریی‌ نه‌كردنی‌ له‌ ریزه‌كانی‌ جه‌یشی‌ شه‌عبی‌.
له‌ ساڵی‌ 2003 له‌گه‌ڵ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌لایه‌ن هیزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركراوه‌ و بۆ ماوه‌ی‌ (11) مانگ زیندانیی‌ كراوه‌.
ئه‌ندامی‌ كۆڕبه‌ندی‌ پارته‌ سیاسییه‌كانی‌ كیشوه‌ری‌ ئاسیا بووه‌.
به‌شداریی‌ ده‌یان كۆنفرانسی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ كردووه‌، له‌ بواره‌كانی‌ سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن و ژینگه‌ و پلانی‌ ستراتیجیی‌ له‌ وڵاته‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و كۆریای‌ باشور و ئه‌ڵمانیا و لاتیڤیا و ئوردن وسوید و مالیزیا و سریلانكا و كه‌مبۆدیا و فه‌ره‌نسا و كینیا و تونس و مه‌غریب و چه‌ندین ولاتانی‌ دیكه‌.
پێشكه‌شكردنی‌ ده‌یان سیمینار له‌ بواره‌كانی‌ فیكریی‌ ئیسلامیی‌ و ژینگه‌ و مافی‌ مرۆڤ و ره‌وشی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق.
خاوه‌نی‌ ئیمتیازی‌ گۆڤاری‌ (ژینگه‌ و ژیان) بووه‌ له‌ ساڵی‌ 2007 تا 2010.
خاوه‌نی‌ چه‌ند كتێبێكه‌ به‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بیی‌ و كوردی‌.
ئه‌ندامی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستانه‌.
سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ (دۆستانی‌ زه‌وی)یه‌.
نووسینی‌ چه‌ندین بابه‌ت و وتاری‌ جۆراوجۆر له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی‌ كوردستان و عێراق.
جگه‌ له‌ زمانی‌ شیرینیی‌ دایك، شاره‌زایی‌ هه‌یه‌ له‌ زمانه‌كانی‌ عه‌ره‌بی‌ و فارسی و ئینگلیزی.
ئه‌زمونی‌ (30) ساڵ كاری‌ ئیسلامیی‌ و سیاسیی‌ و دبلۆماسیی‌ و به‌ڕێوه‌بردن.
دروشمه‌كان:
به‌سیه‌تی‌ چه‌واشه‌كاریی‌ و خه‌ڵتاندن.
بازرگانی‌ به‌ ده‌نگه‌كانته‌وه‌ ناكه‌م.
پارێزه‌ری‌ مافه‌كانتان ده‌بم.
به‌ڵێنه‌كانی‌ پێتان ده‌ده‌م ده‌یكه‌مه‌ كردار.
نابێت خه‌ڵكی‌ كوردستان هاوڵاتی‌ پله‌ دوو بن. 

185 جار خوێندراوەتەوە
06/05/2018

بابەتی زیاتر