Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تونس.. بزووتنەوەی نەھزە لە سەدا ٢٧.٥ی دەنگەکانی بەدەست ھێناوە



په‌یام: 

کەناڵی فەرمی تونس ئەنجامی نافەرمییەکانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان، بزووتنەوەی نەھزە لە سەدا ٢٧.٥ی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەدەستھێناوە.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە بزووتنەوەی نەھزە بە بەدەستھێنانی لە سەدا ٢٧.٥ی دەنگەکان پلەی یەکەمی لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەدەستھێناوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەچوو.

ھەر بە پێی ئەنجامەکە، پارتی بزووتنەوەی نیدا بە دەستھێنانی لە سەدا ٢٢،٥ی دەنگەکان پلەی دووەمی لە ھەڵبژاردنەکەدا، بەدەستھێناوە.

پێشتر دەستەی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە تونس رایگەیاندبوو کە بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تونس ناوی پێنج ملیۆن و ٣٦٩ ھەزار دەنگدەر لە ١١ ھەزارو ١٨٥ بنکەی دەنگدان تۆمارکراون، ھەروەھا لە ٣٥٠ فەرمانگەی شارەوانی نزیک بە دوو ھەزارو ٧٤ لیست کە ھەزارو ٥٥یان لیستی حزبیین و ١٥٩یان لیستی ھاوپەیمانیین و ٨٦٠ لیستی سەربەخۆش رکابەرایەتی دەکەن، کۆی گشتی کاندیدەکانیش دەگاتە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس کە رێژەی ٥٢ لەسەدیان لەخوار تەمەنی ٣٥ ساڵییەوەیە. 


465 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر