په‌یام - بریار ته‌ها
مارك هامسیكی سلۆڤینی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی داوا له راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ماوریزۆ ساری ده‌كات گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه.
له میانی لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر یانه‌ی تۆرینۆ و بێ ئومێد بوونیان له به‌ده‌ستهێنانی نازناوی كاڵچۆی ئه‌م وه‌رزه هامسیكی كاپتنی یانه‌ی ناپۆلی داوایه‌كی ئاراسته‌ی ساری راهێنه‌ر كردوو وتی: هیوادارم ساری له‌گه‌ڵ ئێمه بمێنته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یارمه‌تیه‌كی زۆری یانه‌كه‌مانی داوه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه تاقیكردۆته‌وه، به پیویستی ده‌زانم له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێت.
له كۆتایشدا كاپتنه‌كه‌ی ناپۆلی زیاتر دواو وتیشی: ساری كۆمه‌ڵێك یاریزانی بۆ ئێمه پێگه‌یاندووه، هانده‌رانیش ئه‌و راستیه ده‌زانن، له‌به‌رئه‌وه‌شه هه‌موو یاریه‌ك ٥٠ هه‌زار هانده‌ر دێته یاریگاوه، ئامانجی ئێمه‌ش له ئێستادا كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی خاڵه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا.
جێی ئاماژه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو میدیاكانی ئیتاڵیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ماوریزۆ ساری راهێنه‌رایه‌تی ناپۆلی جێده‌هێڵیت و روو له یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌كات.
899 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018