Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بارتۆمیۆ: بۆ وەرزەی داهاتوو ڤاڵڤێردی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەمێنتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا پشتیوانی خۆی بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا دەربڕی و راشیگەیاند ڤاڵڤێردی راهێنەر بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوام دەبێت.

لە میانی لێدوانێکدا کە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە بارتۆمیۆ سەبارەت بە ئاستی ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ وتی: کاری ناوبژیوانی ئاسان نیە و ئێمە ماوەی چەندین ساڵە داوا دەکەین تەکنەلۆجیایی ڤیدیۆیی بەکاربهێنڕیت، بەکارهێنانیشی لە وەرزەی داهاتوو دڵخۆشمان دەکات، چونکە یارمەتی داوەران دەدات ئەنجامەکان زیاتر دادپەروەرانە بێت.

لە دریژەی قسەکانیشیدا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە ئەوەی راگەیاند، ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەر بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵیان بەردەوام دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد وەرزێکی باشیان له‌سه‌رده‌ستی ئه‌و راهێنه‌ره‌ بەرێکردووە.

سەبارەت بە رێرەوی رێزلێنانیش بارتۆمیۆ وتی: ئەوە تایبەتە بە یاریزانەکان و بە واتای ریزلێنان لە نێوانمان دێت و ئەگەر ریاڵ مەدرید نازناوی لا لیگا بباتەوە بە دڵنیاییەوە رێرەوی رێزلێنانیان بۆ ئەنجام دەدەین.


889 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر