Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوبژیوانی یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکان ئاشکرا کرا

په‌یام - بریار ته‌ها

میلۆراد مازیچی سڕبی تەمەن ٤٥ ساڵ بۆ داوەری کردنی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لە نێوان ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لێڤەرپووڵی ئینگلیزی دەستنیشانکرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە یوفا لە پێگەی تایبەت بەخۆی ناوی داوەری یاری کۆتایی یانە پاڵەنەکانی ئاشکرا کرد، بۆ ئەو یاریە چارەنوسساز و گرنگە یوفا میلۆراد مازیچی بۆ داوەریکردنی هەڵبژاردووە.

جێی ئاماژەیە لە ٢٦ی ئام مانگەدا لە یاریگای ئۆلۆمپیکۆ و لە شاری کیڤی وڵاتی ئوکرانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لێڤەرپووڵ یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ ئەنجام دەدەن.

جێی بیرهێنانەوەشە مازیچی داوەر لەم وەرزەی یانە پاڵەوانەکاندا چوار یاری بەرێوەبردووە، لە گرنگترینینا یاری نێوان ڕۆمای ئیتاڵی و ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بووە لە قۆناغی کۆمەڵەکان کە بە بێ گۆڵ کۆتای هاتبوو، لە هەمان قۆناغدا داوەری یاری نێوان یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنەی کردوو، لەم وەرزەشدا لە خولی یانە پاڵەوانەکان هیچ کارتێکی سووری بەکارنەهێناوە.


1322 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر