Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سپالێتی: ئیکاردی باشترین یاریزانە راهێنەرایەتیم کردبێت

په‌یام - بریار ته‌ها

لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا ئەوەی ئاشکرا کرد ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەی باشترین یاریزانە راهێنەراتی کردبێت.

لە میانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەکان سپالێتی سەبارەت بە ئیکاردی هێرشبەری یانەکەی وتی: ئیکاردی یاریزانێکی گەورە و پێگەیشتووە، توانا و کوالیتیەکی زۆر باشی بۆ گۆڵ تۆمارکردن هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا راهینەرەکەی ئینتەرمیلان روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئیکاردی دەدات و وتی: ئیکاردی لە دەروەی ناوجەی سزا زۆر باش مامەڵە دەکات، لە ناو هێڵی سزاشدا جوڵەی باش پێشکەش دەکات، لەبەر ئەوە پێموایە باشترین یاریزانە تا ئێستا راهێنەراتیم کردبێت.

جێی ئاماژەی سەرەڕای ئەوەی ئیکاردی نزیکەی چوار یاری بەهۆی پێکانەوە دوورکەتەوە و بەشداری یاریەکانی یانەکەی نەکرد، بەڵام لە ئێستادا بە تۆمارکردنی ٢٨ی گۆڵ لە ٣٢ یاریدا دووەمی گۆڵکارانی خولی ئیتاڵی گرتووە و دوو یاری داهاتووش دەرفەتی ئەوەی بەخشیوەتە ئیکاردی تا نازناوی خولی ئیتاڵی وەرزی ئەم ساڵ دەستبەر بکات.

645 جار خوێندراوەتەوە
07/05/2018

بابەتی زیاتر