Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆما دەیەوێت گرێبەستی گۆڵچیەکەی نوێبکاتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت بە بەرزکردنەوەی موجەی ساڵانی ئەلیسۆن بەیکەری بەرازیلی و گۆڵچی یانەکەی رێگری لەو گرێبەستانە بکات کە بۆ گۆڵچیەکەی پشکەش دەکرێن.

پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵیا لە ڕاپۆڕتێکدا ئەوەی ئاشکرا کردووە، کارگێری ڕۆما بۆ پاریزگاریکردنی لە ئەلیسۆنی گۆڵچی ئامادەن مووچەی سالانەکەی بۆ سێ میلۆن یۆرۆ بەرزبکەنەوە و گرێبەستەکەشی تا هاوینی 2023 بۆ درێژ بکانەوە، ئەم هەنگاوەی کارگێری گورگەکانی پایتەختی ئیتاڵیا لە پێناو پارێزگاریکردندایە لە گۆڵچیەکەی، چونکە ئەلیسۆن ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی نیشانداوە و بۆتە جێگەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا.
جێی ئاماژەیە ئەلیسۆن هاوینی2016 لە یانەی سپۆرت ئەنتەرناشناڵی بەرازیلەوە روویکردە یانەی رۆما، لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیایەش توانی تا قۆناغی چوارگۆشەی زێرینی ئەم وەرزەی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بڕوات.


637 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر