Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یۆڤانتۆس کۆتایی ئەم وەرزە داهاتووی راهێنەرەکەی یەکلایدەکاتەوە

په‌یام - بریار ته‌ها

پیپی مارۆتای بەرێوبەری وەرزەشی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا رایگەیاند داهاتووی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەکەیان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یەکلایدەکەنەوە.

لە میانی لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان کە پێگەی فوتبۆڵی ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە مارۆتا سەبارەت بە پەیوەندیان لەگەڵ ئەلێگری وتی: پێوەندیەکی باشمان لەگەڵ ئەو راهێنەرە هەیە، سەبارەت بە مانەوە یان رۆیشتنی لە یانەکە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەین.

لە کۆتایشدا بەرێوبەرە وەرزشیەکەی خانمەپیرەکە ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا یاریەکەی گرنگیان بەرانبەر ئەیسی میلان لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا هەیە و ئامانجیان بەدەستهێنانی ئەو جامەیە، مارۆتا وتیشی: لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە و بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئیتاڵی گفتوگۆی یەکجاری و یەکلایکەرەوە لەگەل ئەلێگری دەکەن.

جێی ئاماژەی دەنگۆیەکی بەهێزی لەبارەی وەرگرتنی راهێنەرایەتی ئەرسیناڵ لە لایەن ئەلێگریەوە هەیە.



619 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر