Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینیۆ: بردنه‌وه‌ی‌ مۆندیال بۆ پرتوگال ئه‌سته‌مه‌، به‌لاَم به‌بونی‌ رۆناڵدۆ هیچ شتێك ئه‌سته‌م نییه‌

په‌یام - بریار ته‌ها



جۆسێ مۆرینیۆی‌ پرتوگالی و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتد بۆچونی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ پێكهاته‌ی‌ پرتوگال له‌مۆندیال و بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی‌ ئه‌و پاڵه‌وانه‌تیه‌ ده‌رده‌بڕێت.

له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا مۆرینیۆ ئاشكرایكرد كه‌پرتوگال خاوه‌ن پێكهاته‌یه‌كی‌ تێكه‌ڵه‌ كه‌تاراده‌یه‌كی‌ باش یاریزانی‌ لێهاتوو له‌هه‌لبژارده‌كه‌دا بونی‌ هه‌یه‌ به‌لاَم لێك تێگه‌یشتنی‌ ته‌واو بونی‌ نییه‌.

له‌باره‌ی‌ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوی‌ مۆندیالیش مۆرینیۆ وتی‌: شتێكی‌ مه‌حاڵه‌ پرتوگال بتوانێت نازناوی‌ مۆندیال بباته‌وه‌، به‌لاَم به‌هه‌بونی‌ رۆناڵدۆ شته‌كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌یه‌و له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆدا هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌ و پرتوگال ده‌توانێت نازناوی‌ مۆندیال بباته‌وه‌.

787 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر