Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

م سلیم شوشكه‌یي؛ كاندیدی ژمارە 2ـی لیستی 104 كۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر



م سلیم شوشكه‌ی له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی كاری په‌ڕله‌مانیدا:
 سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ك له‌ژیانی كاندیدی ژماره‌(2) لیستی (104)كۆمه‌ڵی ئیسلامی:
 سلیم حمزه‌ صاڵح ناسراوه‌ به‌ مامۆستاملاسلیم شوشكه‌ی/ له‌كۆتایی ساڵی 1976 له‌گوندی شوشكه‌ی بناری كۆسره‌تی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی  له‌دایك بووه‌ له‌ساڵی 2002 بڕوانامه‌ی مه‌لایه‌تی له‌زانسته‌ئیسلامیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر پێ به‌خشراوه‌, له‌ساڵی 2007 كۆلێژی زانسته‌ئیسلامیه‌كانی زانكۆی سه‌لاَحه‌دینی ته‌واو كردووه‌, ماوه‌ی چوارده‌ ساڵ ووتاربێژبووه‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ وتاربێژه‌ به‌رهه‌ڵست كاره‌ ڕه‌خنه‌گر كان ناسراوه‌ چه‌ندین ووتار وكۆڕو سمینار و به‌ر نامه‌ی ته‌له‌فیزۆنی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان بلاَوبۆته‌وه‌، له‌ساڵی 2009 به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیه‌تی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌, له‌چه‌ندین خولی ڕاهێنان له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی ڕۆشنبیری فكری سیاسی ئابوری زمان به‌ڕێوه‌بردن  له‌ ناوه‌وه‌ ده‌ره‌ی ولاَت به‌شداری كردووه‌، له‌ ساڵی 2013 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری شه‌ریعه‌ویاسا به‌پله‌ی نایاب به‌ده‌ست هێناوه‌، جگه‌له‌زمان زمانی عه‌ره‌بی له‌دوو په‌یمانگای (linguaphone) و( cambridge) به‌ریتانی بۆفیربونی زمانی ئنگلیزی خوێندویه‌تی، له‌ساڵی 2014 به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌ یه‌كه‌می سه‌رلیسته‌كه‌ی و پارێزگاكه‌ی بووه‌,  له‌به‌ر ووتاری ڕه‌خنه‌ گرانه‌ی له‌ ده‌سه‌لاَتدانی گه‌ندڵكارو به‌رگری له‌ چه‌وساوانو ماف خوراوان, له‌1/1/2016 به‌بڕیارێكی سیاسی نایاسایی له‌ووتارخوێندنه‌وه‌ دوور خراوه‌ته‌وه‌. له‌ماوه‌ی چوار ساڵی په‌ڕله‌مانی ڕۆڵی هه‌بوه‌ له‌چه‌ندین پڕۆژه‌ چه‌ند نمونه‌یه‌ك له‌پڕۆژه‌كان له‌م بلاَو كراوه‌دا ئاماژه‌پێكراون له‌ ئێستادا پالێوراوه‌ی لیستی(104) كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانه‌ كاندیدی ژماره‌ دوو(2).

426 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر