Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن ماوه‌ی‌ پێدانه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدانی‌ درێژكرده‌وه‌

په‌یام

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ماوه‌ی‌ پێدانه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدانی‌ دوو ڕۆژی‌ دیكه‌ درێژكرده‌وه‌.


به‌هۆی‌ وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كارتی‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی‌ عێراقییه‌وه‌، كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق بڕیاریدا ماوه‌ی‌ پێدانه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان تا 10 مانگ درێژبكاته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كانیش ڕێژه‌ی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ نزیكه‌ی‌ له‌سه‌دا 75 و، هێشتا رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ كارتی‌ ده‌نگدان له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ وه‌رنه‌گیراونه‌ته‌وه‌.

كۆمسیۆن داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ هێشتا كارتی‌ ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌، به‌ر له‌ 10 مانگ سه‌ردانی‌ بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌. له‌ دوای‌ ئه‌و به‌رواره‌ سه‌رجه‌م كارته‌ وه‌رنه‌گیراوه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ ئۆفیسی‌ سه‌ره‌كیی‌ كۆمسیۆن له‌ به‌غدا تا دوای‌ هه‌ڵبژاردن.

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 12ی‌ ئایار هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ تێیدا زیاتر له‌ 24 ملیۆن عێراقی‌ مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ 329 نوێنه‌ر له‌ په‌رله‌مان.






420 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر