Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا.. كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

 مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌نده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به‌ به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌، ئاهه‌نگی‌ پشتیوانی‌و سه‌رخستنی‌ لیستی 104 ی له‌ شاری‌ لیدز به‌ڕێوه‌برد.


له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا سامان ره‌باتی‌ به‌رپرسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ هه‌نده‌رانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ رایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردودا فراكسیۆنه‌كانی‌ كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام له‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل بوون و دژی‌ زوڵم و گه‌نده‌ڵی‌ به‌رپرسان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.
داوای‌ له‌ كوردانی‌ تاراوگه‌ كرد به‌ گه‌رم و گوڕیه‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌نگدان بكه‌ن و ده‌نگ به‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵ بده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌بوبه‌ركر كۆكه‌یی به‌رپرسی‌ هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنی‌ كۆمه‌ڵ له‌ هه‌نده‌ران وتاری‌ به‌خێرهاتنی‌ پێشكه‌ش كرد و داوای‌ له‌ به‌شداربوان كرد به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری‌ ده‌نگدان بكه‌ن.

له‌و ئاهه‌نگه‌دا وێڕای‌ خستنه‌ڕووی كارنامه‌ی لیستی‌ 104 و ناسنامه‌ی‌ كاندیدانی‌ لیسته‌كه‌، به‌شداربووان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی‌ 104 و سیاسه‌ته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ك دووپاتیانكرده‌وه‌: كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ حزبی هه‌ڵوێست ناسراوه‌، به‌ بوێریی‌و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ بووه‌ته‌ جێی ئومێدی خه‌ڵكی كوردستان‌و سیمبوولی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌و نادادی. 
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا، زنجیره‌یه‌ك وتار خوێندرانه‌وه‌و چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌رییش بۆ پشتیوانیی لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشكه‌ش كران.

له‌ كۆتاییدا عه‌بدوسه‌مه‌د ئه‌مین به‌رپرسی‌ به‌شی‌ بانگه‌واز مه‌ڵبه‌ندی‌ هانده‌رانی‌ كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد ده‌نگدان به‌رپرسارێتیه‌ ده‌بێت ده‌نگده‌ر به‌ ئاگاییه‌وه‌ ئه‌و لیست و قه‌واره‌یه‌ هه‌ڵبژێرێت كه‌ گرنگی‌ به‌ ژین و دینی‌ ده‌دات و داوای‌ له‌ به‌شداربوان كرد هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ چڕ بكه‌نه‌وه‌.

519 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر