Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌هۆی لافاوه‌وه‌ منداڵێك له‌شاری هه‌ولێر گیانی‌ له‌ده‌ستدا

په‌یام

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ منداڵێك له‌ شاری هه‌ولێر گیانی‌ له‌ده‌ستدا و له‌ قه‌زای سۆران و چۆمان و ره‌واندزیش لافاو زیانێكی‌ ماددی زۆری خستووه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی بارینی بارانی به‌خوڕ له‌ شاری هه‌ولێر منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له‌ گه‌ره‌كی كڕیكارانی كه‌وته‌ ناو مه‌نهۆڵێكه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا 
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن زێرابه‌كانی ده‌وربه‌ری مه‌نهۆڵه‌كه‌ هه‌ڵبكه‌نن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی منداڵه‌كه‌.

هاوكات شه‌پۆلی بارانی به‌خوڕ سنوری قه‌زای سۆران و چۆمان و رواندزی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ لافاوێكی به‌هێز دروستبووه‌ به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ زه‌ره‌روزیانێكی زۆر به‌رهاوڵاتیان كه‌وت.
په‌یامنێری په‌یام رایگه‌یاند له‌ قه‌زای سۆران زیان به‌ر زیاتر له‌ 20 خێزان كه‌وتوه‌ و ئاو چۆته‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌ی خه‌لیفان سێ ستونی كاره‌با كه‌وتوه‌ و له‌ شارۆچكه‌ی سمیلانی سه‌ربه‌قه‌زای چۆمانیش  ژماره‌یه‌ك دوكان ئاو بردویه‌تی‌ و  چه‌ند پردێكی په‌ڕینه‌وه‌ش روخاون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا به‌هۆی بارانه‌وه‌، لافاو له‌ دهۆك دروستبوو، و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی به‌ هاووڵاتییان گه‌یشت.

1741 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر