Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دڵنیاده‌كرێنه‌وه‌ له‌كاتی‌ ده‌نگداندا هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نابێت

په‌یام

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و هاوپه‌یمانی‌ بۆ دیمكراسی‌ دڵنیایی به‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌ده‌ن كه‌له‌ڕۆژی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا هیچ سانسۆرێكیان له‌سه‌ر نیه‌و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌توانن ئه‌و لایه‌نه‌ هه‌ڵبژێرن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت.

كۆبوونه‌وه‌و چاوترساندن و نانبڕین و هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ لێیانكراوه‌، بنه‌مایه‌كی‌ پوچه‌، چونكه‌ به‌بڕیاری‌ كۆمسیۆن له‌ڕۆژی‌ ده‌نگداندا هیچ كه‌سێك بۆی‌ نیه‌ مۆبایل له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێته‌ ژووره‌وه‌و وێنه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی‌ تۆمار بكات، ئه‌وه‌شی‌ به‌نهێنی‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌ ژووره‌وه‌ سزای‌ یاسایی ده‌درێت.
 
 ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا داواشیان له‌هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كرد، هیچ گرفێكیان نه‌بێت له‌و داواكایانه‌ی‌ حزبه‌كانیان هه‌یانه‌ وه‌كو كۆپی‌ كارتی‌ ده‌نگدان و بردنه‌ژووره‌وه‌ی‌ مۆبایل.
هه‌ر بۆ دڵنیایی زیاتریش ئه‌گه‌ر خزبه‌كان بیانزانیانه‌ هێزه‌ ئه‌مینه‌كان ده‌نگ بۆ كام لایه‌ن ده‌ده‌ن، ئه‌وا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ پێشوو خه‌ڵكیان نانبڕاو ده‌كرد، ئه‌وان بۆیه‌ ئه‌و په‌له‌قاژێیه‌ ده‌كه‌ن تاخه‌ڵكی‌ چاوترسێن بكه‌ن و ده‌نگیان پێ‌ بده‌ن. 
له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌و ڕاستیه‌ باش بزانن، ڕۆژی‌ 10 ی مانگ هێزه‌ ئه‌مینه‌كان ته‌واو ئازادو سه‌ربه‌ستن ئه‌و لایه‌نه‌ی‌ خۆیان ده‌یانه‌وێت  ده‌توانن ده‌نگی پێ‌  بده‌ن و تۆڵه‌ی‌ هه‌موو ناخۆشیه‌كان له‌و دوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ساڵه‌های‌ ساڵه‌ له‌سه‌ر قوت و ژیانی‌ خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.


337 جار خوێندراوەتەوە
08/05/2018

بابەتی زیاتر