Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئێران له‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ ناكشێته‌وه‌


په‌یام:

سەرکۆماری ئێران، روحانی رایگەیاند، پێشێلی هیچ بڕگەیەکی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیان نەکردووە و کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە کارێکی قبوڵکراو نییە. 

روحانی لە تەلەڤیزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی لەبارەی بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشکەشکرد.

سەرکۆماری ئێڕان جەختی کردەوە لەوەی کە رێککەوتنی ئەتۆمی تەنیا لەنێوان ئەمریکا و ئێران واژوو نەکراوە بەڵکو لەنێوان وڵاتانی ٥+١ ئەنجامدراوە و گوتی: "لە ئێستا بەدواوە رێککەوتنەکە ٥+١ نییە و تەنیا رێککەوتنە لەگەڵ ٥ وڵاتدا". 

ناوبراو گوتیشی: " فەرمانی ئەوەم داوە کە لە هەفتەی داهاتوودا وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەم لەگەڵ ئەو پێنج وڵاتە و بەتایبەت وڵاتانی زلهێزی رووسیا و چین گفتوگۆ دەکەین، ئەگەر ئەوان توانیان خواستەکانی هاووڵاتیانی ئێران بەدی بهێنن و رێککەوتنەکە جێبەجێ بکەن، ئەوا لە رێککەوتنەکە دەمێنینەوە، بەپێچەوانە ئێمەش لە رێککەوتنەکە دەکشێینەوە". 

روحانی گوتیشی: "فەرمانم بە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران کردووە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەرێک لەدوای گفتوگۆکانمان لەگەڵ وڵاتانای دیکە ئەگەر نەگەینە هیچ ئەنجامێک، لە ماوەی یەک هەفتەدا دەست دەکەینەوە بە چالاکییەکانی پیتاندنی یۆڕانیۆم". 

534 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

بابەتی زیاتر