Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فێرگسۆن دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی هۆشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌


په‌یام ـ 

ئه‌لێكس فێرگسۆن پاش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ له‌ مێشیكدا هۆشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ و وتیویه‌تی ده‌یه‌وێت بۆ كۆتایی كیڤ ئاماده‌ بێت.

ئه‌لێكس فێرگسۆنی‌ راهێنه‌ری‌ ئه‌فسانه‌یی‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد شه‌ممه‌ توشی خوێنه‌به‌ربونی‌ ناوكی‌ له‌مێشكی‌ هات و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی ده‌ستبه‌جێی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌ پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ دوێنێ فێرگسۆن هۆشی هاتۆته‌وه‌ خۆی و راسته‌وخۆ پرسیاری ئه‌نجامی یاری نێوان دۆنكاسته‌ر و ویگان كردووه‌.

هه‌روه‌ها فێرگسۆن به‌ گاڵته‌وه‌ وتیویه‌تی بێ گومان به‌م دۆخه‌وه‌ ناتوانم بۆ كۆتایی جامی ئینگلته‌را ئاماده‌ بم، به‌ڵام تا چه‌ند ده‌توانم بۆ كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ كیڤ ئاماده‌ بم.


832 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

بابەتی زیاتر