Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید: له‌ ره‌فتاره‌كانی به‌رشه‌لۆنه‌ بێزاربووین


په‌یام

یانه‌ی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی توند له‌ دژی یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌رده‌كات و ئیدانه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌كات له‌ هه‌مبه‌ر گفتوگۆ كردنی له‌گه‌ڵ گریزمان و رێزنه‌گرتنی له‌ یانه‌كه‌یان.

ئه‌نخل دێل مارین به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه‌ و تێیدا ده‌ڵێت بێزاربووین له‌ هه‌ڵوێستی به‌رشه‌لۆنه‌، ئه‌و یانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر یاریزانێك ده‌كات كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا به‌رده‌وامه‌، ئه‌وه‌ش به‌ر له‌ چه‌ند رۆژێك له‌ یاری كۆتایی جامی ئه‌وروپا، دیاره‌ به‌رشه‌لۆنه‌ هیچ رێزێك نانوێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌تڵه‌تیكۆ و هانده‌رانی.

ئه‌وه‌ش راگه‌یاندراوه‌ كه‌ ئه‌وان تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ به‌رشه‌لۆنه‌یان راگه‌یاندووه‌ كه‌ گریزمان بۆ فرۆشتن نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی داهاتوویشدا مافی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ به‌كار بهێنێت، داوای قه‌ره‌بوو یان لێ ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌یان.

887 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

بابەتی زیاتر