Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێ له‌ مه‌نبه‌ج دروستده‌كات


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج دروستكردنی‌ بنكه‌یه‌كی‌ نوێی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ شاره‌كه‌ ئاشكرای‌ كرد.

شه‌ڕڤان ده‌روێش، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه‌ "هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیی‌ نوێیان له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ شاری‌ مه‌نبه‌ج دروست كردووه‌".

وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هێزێكی‌ سه‌ربازیی‌ فه‌ره‌نسا له‌و بنكه‌یه‌ جێگیر كراون به‌ مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان".

شه‌ڕڤان ده‌روێش ده‌ڵێت "هێزه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان و هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا به‌ به‌رده‌وامی‌ چاودێریی‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ مه‌نبه‌ج له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن و سوپای‌ توركیای‌ تێدایه‌، تا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی‌ سووریا دیموكرات ڕوو نه‌دات".

ئه‌مریكا و وڵاتانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ چوار چێوه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش به‌رده‌وامن له‌ هاوكاریكردنی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات كه‌ یه‌په‌گه‌ سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات. له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردووشدابۆ پاراستنی‌ مه‌نبه‌ج له‌ هێرشی‌ توركیا، ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌كانیان له‌و شاره‌ زیاد كردووه‌.

443 جار خوێندراوەتەوە
09/05/2018

بابەتی زیاتر