Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" به‌هیچ شێوه‌و رێگایه‌ك ناتوانرێت ده‌نگدانی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا بكرێت"


په‌یام

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ـی‌ ئایاری‌ 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی‌ ناوه‌راست‌و خوارووی‌ عێراق ده‌ستی پێكرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ ئازادی ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.  

بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 7 به‌یانییه‌وه‌ تاوه‌كو كاتژمێر شه‌شی ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ كراوه‌ ده‌بن. 

هاوكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌و 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌. 

جێی ئاماژه‌شه‌ لایه‌نه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دڵنیایی ده‌دات كه‌ ناتوانرێت ده‌نگی ده‌نگده‌ران ئاشكرا بكرێت و هێزه‌ئه‌منییه‌كان ده‌توانن به‌ ئازادی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

زانایه‌كی‌ ئاینیش له‌باره‌ی‌ فشاره‌كان له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و ده‌نگۆی‌ ته‌ڵاق پێخواردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فشاردا له‌ جیاتی‌ جارێك 10 جار ته‌ڵاقیان بخۆن، مسقاڵێكیش كێشه‌ بۆ ته‌ڵاقیان دروست نابێت و ناكه‌وێت.

703 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2018

بابەتی زیاتر