Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رانییه‌.. به‌هۆی‌ قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌؛ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ چه‌ندین بنكه‌ به‌ سستی‌ به‌رێوه‌ده‌چێت



په‌یام

ناوه‌ندی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌, بۆده‌نگدانی‌ ئه‌مرۆ ژماره‌و لیستی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ فۆرمی‌ ده‌نگداندا له‌ ریزبه‌ندی‌ چواره‌مدایه‌.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 10ـی‌ ئایاری‌ 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی‌ ناوه‌راست‌و خوارووی‌ عێراق ده‌ستی پێكرد و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش دڵنیا ده‌كرێنه‌وه‌ كه‌ ده‌توانن به‌ ئازادی ده‌نگه‌كانیان بده‌ن.  

بنكه‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 7 به‌یانییه‌وه‌ تاوه‌كو كاتژمێر شه‌شی ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ كراوه‌ ده‌بن. 

هاوكات له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌ شه‌وی ڕابردووه‌وه‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌ستی پێكردووه‌و 900 هه‌زار ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش نزیكه‌ی‌ 247 هه‌زار كه‌س له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌و 99 بنکەی دەنگدان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش کراونەتەوه‌. له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عێراقیشدا 940 هه‌زار كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان له‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تدا هه‌یه‌و  بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 52 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق دادەنرێن.

له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێریش 114 هه‌زارو 172 كه‌س له‌مرۆدا مافی‌  ده‌نگدانیان هه‌یه‌و  21 بنکە و 119 وێستگەی دەنگدانیش کراونەتەوە.
له‌ پارێزگای‌ سلێمانیش 82 هه‌زارو 783 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌.
له‌ پارێزگای‌ دهۆكیش 50 هه‌زار 472 كه‌س مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌یه‌.

بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ 88 حزب و هاوپەیمانی بەشدارن، شەش هەزارو 986 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی دەکەن، 24 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە،

جێی ئاماژه‌شه‌ لایه‌نه‌كان و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دڵنیایی ده‌دات كه‌ ناتوانرێت ده‌نگی ده‌نگده‌ران ئاشكرا بكرێت و هێزه‌ئه‌منییه‌كان ده‌توانن به‌ ئازادی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

زانایه‌كی‌ ئاینیش له‌باره‌ی‌ فشاره‌كان له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان‌و هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و ده‌نگۆی‌ ته‌ڵاق پێخواردنی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ژێر فشاردا له‌ جیاتی‌ جارێك 10 جار ته‌ڵاقیان بخۆن، مسقاڵێكیش كێشه‌ بۆ ته‌ڵاقیان دروست نابێت و ناكه‌وێت.

344 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2018

بابەتی زیاتر