Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ لیستی‌ 104 په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێم ده‌كات


په‌یام 

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ لیستی‌ (104)ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ ده‌نگده‌رانی‌ هه‌رێم ده‌كات و، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ چه‌سپاندنی‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی‌ هه‌رێم و كار كردن بۆ چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌ و به‌ دامه‌زراوه‌ییكردنی حوكمڕانیی هه‌رێم، به‌ ده‌نگه‌كانیان پشتگیریی‌ لیستی‌ 104 بكه‌ن.

لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ لیستی‌ (104)ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كات كارنامه‌ی‌ پڕ له‌ نه‌هامه‌تیی 27 ساڵی ڕابردووی‌ دوو پارته‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی‌ هه‌رێمیان له‌بیر بێت و، به‌ ده‌نگه‌كانیان سزای‌ ئه‌و حیزبانه‌ بده‌ن كه‌ هه‌له‌ زێڕینه‌كانی‌ گه‌لی‌ كوردیان به‌ پاره‌ و پله‌ و پۆست بۆ خۆیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

659 جار خوێندراوەتەوە
10/05/2018

بابەتی زیاتر