Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆسەر پێگەکانى ئێران لە سوریا


په‌یام

پێگه‌ی فه‌رمی سوپای ئیسرائیل له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاویكرده‌وه‌ دیمه‌نه‌كانی بۆردومانكردنی سیسته‌مێكی مووشه‌كی نیشان ده‌دات، كه‌ به‌ وته‌ی خۆیان هی هێزه‌كانی ئێرانه‌ له‌ ناو خاكی سووریا.

ئه‌و مووشه‌كه‌ی له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت خۆی هه‌ڵگری سیسته‌می كامێرایه‌ و سیسته‌مێكی به‌رگری مووشه‌كی ده‌ته‌قێنێته‌وه‌. 

هه‌ر له‌ ڤیدیۆكه‌دا كۆمه‌ڵیك كه‌س ده‌بینرێن له‌نزیكی سیسته‌مه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دات خۆی بگه‌یه‌نێته‌ سیسته‌مه‌كه‌ به‌ڵام فریا ناكه‌وێت و ده‌ته‌قێته‌وه‌. 

2445 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر