Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. هاوڵاتیان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ گله‌ین له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت


په‌یام

پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدانی‌ تایبه‌ت له‌ سلێمانی‌ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌ ڕه‌خه‌ی‌ لێ‌ گیرا و به‌هۆی‌ سست به‌ڕێوه‌چوون و گرفت له‌ ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی‌ ده‌نگدان چه‌ند جارێك پڕۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌ زۆربه‌ی‌ بنكه‌كان ڕاگیرا.

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گله‌یی له‌ كۆمسیۆن ده‌كه‌ن كه‌ ڕێوشوێنی‌ گونجاوی‌ نه‌گرتووه‌ته‌ به‌ر بۆ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان. ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌به‌ر به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی‌ ده‌نگدان ده‌بوو پڕۆسه‌كه‌ خێراتر به‌ڕێوه‌بچێت، نه‌ك خراپتر بێت له‌ پڕۆسه‌كانی‌ پێشووتر".

له‌ به‌رده‌م بنكه‌كانی‌ ده‌نگدان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆن به‌شێك له‌ كاندیده‌كان و هێزه‌كانی‌ سه‌ر به‌ لایه‌نه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیان كرد و، پشێوی‌ و ڕێگرییان دروست كرد.

هاوكات كه‌ریم ته‌میمی وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌دا 78 بووه‌، ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له‌كۆی زیاتر له‌ 900 هه‌زار كه‌س كه‌مافی‌ ده‌نگدانیان هه‌بووه‌، نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان داوه‌، ته‌میمی‌ وتیشی‌ دوێنێ‌ 15 سكاڵا دژی‌ پێشێلكاریی‌ ده‌نگدان تۆمار كراون.

به‌گشتی 943 هه‌زارو 639 كه‌س له‌ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان مافی به‌شداریكردنیان له‌ده‌نگدانی تایبه‌تدا هه‌بووه‌، له‌هه‌موو عێراقیش 494 بنكه‌ی ده‌نگدان كه‌دوو هه‌زارو 237 وێستگه‌یان له‌خۆگرتووه‌، كراونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ كۆمیسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، هه‌ر لیست ‌و قه‌واره‌‌و پاڵێوراوێك به‌ بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی بانگه‌شه‌وه‌ پابه‌ند نه‌بێت، ڕێوشوێنی توندی‌ به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو به‌لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌ یان بێبه‌شكردن له‌ هه‌ڵبژاردن، یاخود سفركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی سزا ده‌درێت.

502 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر