Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆشكی سپی: ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات


په‌یام

حكوومه‌تی واشنتۆن ئیدانه‌ی ئێرانی كرد  به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی سووریاوه‌ هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌ خۆی بكات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا ساندێرس رایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كانی ئێران ده‌كات كه‌ له‌ سووریاوه‌ ئه‌نجامیداوه‌ و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی كردووه‌ته‌ ئامانج و ئیسرائیلیش مافی خۆیه‌تی به‌رگری له‌خۆی بكات".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ش كردووه جێگه‌ی قبوڵکردن نییه‌ ئێران له‌ سووریا سیستمی مووشه‌كی هه‌بێت و ئه‌وه‌ بۆ هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر مه‌ترسیداره‌ 

ساندرێس جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ "سوپای پاسدارانی ئێران، به‌رپرسیاره‌ له‌ هه‌موو كرده‌ بێ شه‌رمه‌كان. داوا له‌ سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا و درێژكراوه‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌كه‌ین هه‌نگاوی شه‌ڕه‌نگێزی زیاتر نه‌نێن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئیسڕائیل ڕایگەیاند هێزەکانیان ته‌واوی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێرانیان له‌ سوریا بۆردومانكردووه‌ و ئه‌و هێرشه‌ش به‌ گه‌وره‌ترین هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئێران ناوده‌بات له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه‌. 

ئه‌و وه‌ڵامه‌ی ئیسرائیل له‌ كاتێكدایه‌ هێزەکانی ئێران 20 هێرشێکی موشەکیان کردۆتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسڕائیل لە بەرزاییەکانی گۆلان. 

317 جار خوێندراوەتەوە
11/05/2018

بابەتی زیاتر